١٧ ئاب ٢٠٢٠ - ١٠:٤٤
ئیزن نادەین دوژمن خەسار لە ئابووری ئێران بدات

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: دەوڵەت ئیزن نادات کە نەیارانی ئێران بگەنە ئامانجی خۆیان لە خەسار لێدان بە ئابووری ئێران.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران ڕۆژی یەکشەممە لە کۆبوونەوەی لێژنەی هەماهەنگی ئابووری دەوڵەت، سەرەکی­ترین سیاسەتی دەوڵەتی دروست کردنی ئاسایش لە ئابووری و هەروەها سەقامگیری لە بڕیار و سیاسەتەکان و نەبوونی ناڕوونی و نیگەرانی لە داهاتووی ئابووری ئێران وەسف کرد و جەختی کرد: دروست کردنی کەشی دڵنیا و ئارام و پاوەجێ و دڵنیا کردنەوەی خەڵک لە داهاتووی ئابووری ئێران بەردەوام لەلایەن دەوڵەتەوە جەختی لەسەر کراوە.

ناوبراو جەختی کرد: دەوڵەت ئیزن نادات کە نەیارانی ئێران بگەنە ئامانجی خۆیان بۆ خەسار لێدان لە ئابووری ، ئەگەرچی ئەگەری هەیە لە ئەو شەڕە توندە ئابوورییە، کەموکۆڕی­گەلێک لە بەدی هێنانی ئامانج و رەوتی بەرنامەکانی دەوڵەت دروست بووبێت.

سەرۆک کۆمار بە جەخت لەسەر پێویست بوونی دروست کردنی بەستێنی زیاد کردنەوەی بەشداری خەڵک لە ئابووری و یارمەتی بە گەشەی بەرهەمهێنان و بەهێز کردنەوەی بازاڕی سەرمایەی لە ڕێگاکانی بەدی هێنانی ئەو ئامانجە هێنایە ئەژمار و زیادی کرد: بازاڕی سەرمایە بەستێنی سەرەنج­ڕاکێشی بۆ ڕێنوێنی فرە بوونی پارە لە دەستی خەڵک بەرەو لای وەبەرهێنان و بەرز کردنەوەی سەرمایەدانەری و دروست کردنی هەلی کار هەیە.

342/